زاری كرمانجی-سۆران
بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی موڵكداری و زەوی و زار و چەند بابەتێكی دیكە، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كۆبووەوە.
هەژار حەكیم بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند ” سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەڵگورد شێخ نەجیب، لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كۆبووەوە”.
گووتیشی ” ئامانجی كۆبوونەوەكە گفتوگۆكردن بوو، سەبارەت بە چارەسەركردنی گرفتەكانی موڵكداری و زەوی و زار و چەند بابەتێكی دیكە لە ئیدارەی سۆران.