زاری كرمانجی – رواندز :
ئەمڕۆ لە رواندز ئاردی مانگی ٦ گەیشتە لای بریكارەكانی خۆراك و دەستبەدابەشكردنی كرا.
ساڵح حەسەن، بریكاری دابەشكردنی ئارد و خۆراك لە رواندز بە زاری كرمانجی راگەیاند” بەشە ئاردی مانگی 6 ی هاووڵاتییان گەیشتۆتە لای بریكارەكانی خۆراك لە رواندز و ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی دەكرێت”.
ئەو بریكارە هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان گەر لە ماوەی پانزە رۆژ سەردانی بریكارەكان نەكەن و بەشە خۆراكی خۆیان وەرنەگرن، دەگەڕێندرێتەوە كۆمپانیای خۆراك و دەڵێ: ” هەر خێزانێك لە ماوەی ١٥ رۆژ بەشە خۆراك و ئاردی خۆی وەرنەگرێت، دەگەڕێتەوە كۆمپانیای خۆراك، بۆیە داوا لەهاووڵاتییان دەكەین لەكاتی دیاریكراو سەردانی بریكارەكانی خۆراك بكەن بۆ وەرگرتنی بەشە خۆراكی مانگانەیان”.