راوێژكارە ئێرانییەكان سوریا بە جێ دێڵن و لە ماوەی 4 رۆژدا 8 راوێژكاری ئێرانی سوریایان بەجێ هێشتووە .
روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند” ماوەیەكە راوێژكارە ئێرانییەكان سوریە بە جێ دێڵن و دەگەرێنەوە وەڵاتەكەیان”.
چاودێرانی سیاسی پێیانوایە “ئێران لە ترسی كوشتنیان راوێژكارەكانی لە سوریە دەكشێنێتەوە، بە تایبەتی كە لە چەند رۆژی رابردوو راوێژكارێكی ئێران لە لایەن هێزەكانی ئیسرائیلەوە كرایە ئامانج و ئێران ئەو كات رایگەیاند: دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل لە نێو سوریە بەهێزە و زانیاری شوێن و هاتن و چونی راوێژكارەكانیان بە وردی دەدرێتە هێزەكانی ئیسرائیل”.