زاری كرمانجی-سۆران
بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی 121 ساڵ لەدایكبوونی بارزانی نەمر، هەڵمەتی چاندنی هەزاران نەمام لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەنجام دەدرێت”.
خەسرەو ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت ” بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی 121 ساڵ لە دایكبوونی بارزانی نەمر، بەشی پاڕك و باخچەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەواییەكانی سۆران، ئامادەكاری تەواوی كردبوو بۆ دابین كردن و ناردنی دار و گوڵ بۆ 22 سەرۆكایەتی شارەوانی سنوورەكەمان و ئەمڕۆ 14 ئادار هەڵمەتی چاندنی ئەم نەمامانە بەڕێوەدەچێت”.
دەشڵێت: ” ئەم هەڵمەتە بەردەوامی دەبێت بۆ بەرهەمهێنانی دار و گوڵی زیاتر بۆ تەواوی شوێنەكانی تر بە مەبەستی زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی و جوانكاری تەواوی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.