مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
میدیا و كارۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەركران و چارەنووسیان نادیارە.
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 12ـى ئادار، هێزە ئەمنییەكانی ئێران لە نزیك پاركی گوڵانی شاری دیواندەرەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، دوو منداڵی كوردیی تەمەن 17 ساڵیان بە ناوەكانی (میدیا شێخی) و (كارۆ حەمیدی) ڕفاندووە.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردەوە “تا ئێستا هیچ زانیارییەك لە سەر هۆكارەكانی دەستبەسەركردن و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەو دوو منداڵە كوردە لەبەر دەستدا نییە.”
لە ماوەی 3 مانگی ڕابردوو، زیاتر لە 15 منداڵی كورد لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێران بە هۆكاری جیاواز دەستگیركراون و بەشێك لەو منداڵانە تا ئێستا لە زینداندان.