چاودێرانی سیاسی دەڵێن ” نەبوونی رەوتی سەدر لە نێو كایەی سیاسی هەلەی زۆر روویدا، بۆ نەهێشتنی ئەو هەڵانە رەوتی سەدر بە هێزەوە دەگەرێتەوە نێو كایەی سیاسی”.
جێگری پێشووی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند ” رەوتی سەدر بە بەھێزی دەگەڕێتەوە نێو کاری سیاسی”.
بەھا ئەعرەجی لە چاوپێکەوتنێکدا روونیكردەوە ” کشانەوەی رەوتی سەدر کاریگەری لەسەر پڕۆسەی سیاسی کردووە و ئەگەر بوونیان ھەبووایە ھەڵەی زۆر لە پڕۆسەی سیاسی رووینەدەدا بۆیە پێشبینی دەكرێت رەوتی سەدر بە بەھێزی بگەڕێتەوە ناو کاری سیاسی”.