پشتیوان كەریم- سۆران:
سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ئەمڕۆ چوار شەممە، لەكاتی كردنەوەی بازاڕی زێڕنگران بەهای زێڕ لە بازاڕی زێڕنگراندا بە بەراورد بە دوێنێ نزیکەی سێ هەزار دینار ڕووی لە دابەزین کردووە، هاوكات یەك ئۆنسەی زێڕیش بە 2159 دۆلاری ئەمریكی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
سەرباز باڵەكی، سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، گوتیشی: سەرجەم مسقاڵەكانی زێڕ بەم شێوەیەی خوارەوەن :
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 522 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 479 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 457 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 392 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت .