محەممەد مەحموود- رواندز:
لە مەڕاسیمێکدا سبەی پێنجشەممە ١٤-٣-٢٠٢٤ نەمامگەی رواندز دەکرێتەوە و دەیان دارو گوڵی جۆارو جۆریش ئامادەکراون بۆ ئەوەی سبەی بچێندرێن.
ئەندازیار رێکان عەلی، بەرپرسی بەشی پارک و باخچەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” سبەی بەفەرمی نەمامگەی حکومی رواندز دەکرێتەوە، لەو نەمامگەیە زیاتر بایەخ بە چاندنی دارو گوڵ دراوە، بە تایبەتی زیاتر گوڵ دەڕوێندرێت، ئەوانەی بۆ دەرەوە گونجاون بۆ چاندن، کە چەندین جۆری گوڵ لە خۆ دەگرێت”.
رێکان عەلی ، باسی لەوەشکرد” سبەی لە یادی ١٢١ ساڵەی لە دایک بوونی بارزانی نەمر، ١٢١ دار لە جۆری سەیوان و توو، لەسەر رێگای بێخاڵ دەچێندرێن ، لە گەڵ چاندنی ٤٠٠ جۆری گوڵی جۆراو جۆر، ئەوجا بەفەرمی نەمامگەی رواندز دەکرێتەوە، کە دەکەوێتە سەنتەری قەزای رواندز و نزیک هۆڵی بۆنەکانی رواندز”.
بەرپرسی بەشی پارک و باخچەکان ئەوەشی بۆ زاری کرمانجی خستەروو ” سبەی ١٥٠٠ دار ئامادەکراوە لەنەمامگەکەمان بۆ ئەوەی بەسەر تەواوی شارەوانییەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دابەشبکرێن و بڕوێندرێن.