زاری كرمانجی :
بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری سۆران، بە چاودێری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، چالاكییەكی هونەری بۆ هونەرمەند و گۆرانی بێچێكی كورد ساز دەكات .
یوسف عومەر بەڕێوەبەری رۆشنبیری و هەرنەری سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند:” كاتژمێر 4ی ئێوارەی سبەی پێنجشەممە، 14ی ئاداری 2024 هونەرمەندی ناوداری كورد ” مستەفا دادار موكری ” بە ناونیشانی ( مەترسی شاڵاوی توانەوەی كلتوور، چاند و موزیكی كوردی ساز دەكەین و ئەو هونەرمەندە گەورە میوانی شاری سۆرانە .
زیاتر گووتی:” زۆر گرینگە گەنج و لاوانی سۆران لە نزیكەوە توانا و لێھاتووی ” مستەفا دادار” ببینن و بیناسن، داوا لە ئارەزوومەندانی دەكەین ئامادەبن و گوێبیستی بەرهەمەكانی بین ..
جێگەی ئاماژەیە، مستەفا حسێن لاسوور دادار (لەدایكبووی ١ی تشرینی دووەمی ١٩٦٠) ناسراو بە مستەفا دادار و مستۆ دادار گۆرانیبێژێكی كوردە كە زیاتر لە بواری ھونەری بەرگرییەوە كار دەكات و بە گۆرانی و سروودە نیشتمانییەكانییەوە ناسراوە. شێواز و ستایلی دادار ئۆپێراییە.
دەستپێكی كارە ونەرییەكانی بە گۆرانی و سروودی سیاسی بووە. ساڵی ١٩٧٨ بۆ یەكەم جار لە خانەی جەوانانی مەھاباد لەگەڵ ھونەرمەندانی وەكوو جەمال موفتی گۆرانیی پێشكەش كردووە. یەكێك لە سەرەتاترین بەرھەمەكانی لەوێ، «ھەستە پێش كەوە ئەی لاوی كوردی» بووە. بەرھەم و گۆرانییەكانی مستۆ بە زمانەكانی كوردی، فارسی، ئازەری، ئەرمەنی و ئیتالییە .