
هشیار شكاك
نەكا بڵێن خەڵك سەردەمی پیكاب دزین لە بیری كردووە؟
پێتان وا نییە ئێوە بۆ خەڵكی كەركووك ماڵ نەبوون ، جا چۆن بۆ خەڵكی هەولێر دەبنە ماڵ ؟
ئەرێ چەند جار سەردانی خانەی فەرهەنگی جمهوری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی كردووە؟
ئەرێ بۆ چی كەیسی كوژرانی ڕۆژنامەنووس ئامانج بابان و خێزانەكەی بە لاریدا برا ؟
ئەرێ بۆ چی پیاوەتیت بە خەبەر نەهات لە بەرامبەر هەوڵی تیرۆركردنی كۆسرەتی باوكتان لە لایەن لاهور و بافڵ ؟
ئەرێ بۆ چی نەتان توانی ڤزەیەك بەرامبەر حەشد و پاسدار و پەكەكە بكەن كاتێك گۆتیان دەبێت خۆپیشاندان لە سلێمانی بە ناوی مامۆستایان ئەنجام بدەن؟
ئەرێ ئەوانە كێ بوون كە بەردی بناغەی پردی توقوتەی شكاند؟
ئەرێ كێ بۆ سێ جار پارەی سەد مەتری سلێمانی خوارد؟
دە ئەوەشمان پێ بڵێ ئەرێ بۆ داهاتی سلێمانی دیار نامێنێت و بۆ كوێ دەچێت ؟
دەتوانی ئەوەشمان پێ بەڵێی كێن ئەوانەی هەفتانە ٦٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئێران ڕەوانە دەكەن ؟
ئەرێ كێن ئەوانەی كە لە دوازدەی شەوەوە شتی ماوە بەسەرچوو لە سنوورەكانی ئەو زۆنە داخیل دەكەن ؟
ئەرێ هاوكار جاف و موراد كانی كوردەیی تاوانیان چی بوو تا منداڵەكانیان هەتیو بكەن ؟
بۆ چی واتان بە سەری كوێخا عوزێری هێنا لە كاتێكدا پیاوە سمێڵ گەورەكەی بافڵ بوو؟
ئەرێ داهاتی عەلەوی سلێمانی بۆ گیرفانی كێ دەچێت ؟
ئەرێ بۆ نەتان هێشت لیژنەی چاكسازی حكومەتی هەرێم سەردانی سلێمانی بكات تاوەكوو چاكسازی لە مووچە خۆرانی ئەوێش بكات ؟
ئەرێ كەیسی كوژرانی كارمەندی سكیوریتی بە كوێ گەشت ؟
ئەرێ ئەوانە كێ بوون كە چوونە سەر بارەگای پارتی و پیاوە بەتەمەنەكەی بارەگا كە لە تەمەنی باوكتان بوو بە شەق و پێ لاقە لێ درا ؟
دەكرێت ئەوەمان پێ بەڵێی ئەوانە كێ بوون كە لە خۆپیشاندانی سلێمانی وێنەی سەرۆكوەزیرانی كوردستانی خستە سەر زەوی و سووتاندی؟
ئەرێ بۆ چی چاو ساغی بۆ ئێران دەكەن كە خەڵكی سڤیلی هەولێر و كۆیە ببنە ئامانجی درون و سارۆخەكانیان ؟
ئەوەشمان پێ بڵێ كێن كە پشتگیری لە بازرگانانی ماددەی هۆشبەر دەكەن و منداڵی فەقیری سلێمانی ئالوودەی دەكەن؟
ئەرێ بۆ چی كارگوزارەكەی تەندروستی هەڵەبجە لە سەر كارەكەی لا درا ؟
ئەرێ لیستی ئەو كەسانەی كە مەبەستان بوو ژەهر خواردیان بكەن كۆتایی هات یان ماوەیەتی ؟
ئەرێ تاوانی قوتابییەكەی زانكۆی سلێمانی چی بوو كە كۆشتان ئێستاش لەگەڵی دابێت دایك و باوكی پرسیار دەكەن ؟
ئەرێ كێ بۆ دەرمانەكانی نەخۆشخانەی هیوای بردبوو ؟
ئەرێ پێمان بڵێن ئەو چوار هەزارەی كە لە خەزێنەی حكومەت دانرا بوو بەر كامەتان كەوت ؟
بۆ چی ئێوە لە هەولێر لە حكومەتن كەچی لە سلێمانی دژی حكومەتن ؟
ئەرێ دووسایدی دووكان تەواو نەبوو ؟
ئەمانە بەسن كە كەمێك هەست بە شەرم و حەیا و كەرامەتی خۆتان بكەن ، كە چی دیكە باسی حوكم و دەسەڵات و بەڕێوەبردنی خۆتان نەكەن ، دڵنیاش بن هەتا كورد جاش و خۆفرۆشی وەك ئێوەی هەبێت هەرگیز دوژمنی پێویست نییە.