
“23 كهس گيانيان له دهستداوه و زياتر له دوو ههزارى تريش برينداربوون”
مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە ئەنجامی ئەو ئاهەنگانەی كە لە دوایین شەوی چوارشەممەی ئەمساڵی ئێران بەڕێوەچوو، ٢٣ كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە دوو هەزار كەسیش برینداربوون كە برینی هەندێكیان سەختە.
میدیا ناوخۆیییەكانی ئێران بڵاویان كردەوە، لە ئاهەنگەكانی تایبەت بە دواین شەوی چوارشەممەی ئەمساڵی ئێران، كە بە (چهارشانبە سور) ناسراوە، 23 كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە دوو هەزار كەسی تریش برینداربوون.
ئەو ئامارانەی لەلایەن میدیا ناوخۆیییەكانی ئێرانەوە خراونەتە ڕوو، بەگشتی لە سەرتاسەری ئێران ٢٣ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراوە، هەروەها دوو هەزار و ١١٤ برینداریش هەبووە كە لە نێویاندا هەزار و ٦١٦ بریندار ڕەوانەی نەخۆشخانەكان كراون كە برینی ٤١٣ كەسیان سەختە، هاوكات ١٥٢ كەسیان تووشی بڕینی بەشەكانی جەستە بوون و ٧٠٠ كەسی تریش زیان بە چاویان كەوتووە.
شەوی (چوارشەممە سوورە) فێستیڤاڵێكی نەریتی ئێرانە بۆ ماڵئاوایی لە دوایین خۆری ساڵ و لە شەوی دوایین چوارشەممەدا بەڕێوەدەچێت لە ساڵی فارسی و پێشوازیكردنە لە جەژنی نەورۆز.


