شەهلا رەشید- سۆران
ئایا گۆشتی سوور زیان بە مێشك دەگەیێنێت؟ پزیشكێكی پسپۆڕ، ئاماژە بە وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە دەدات.
د. ئازاد حەسەن، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی مێشك و دەمار، دەڵێت” ئەگەر باس لە بابەتی خۆراك بكەین، ئەوا ئاڵۆزە و رای جیاوازی زۆر لەسەرە لەنێوان خەڵكی، هەر بۆیەش گۆشتی سوور یەكێكە لە خۆراكە گرنگەكان تایبەت لەنێو كولتووری كوردەواری، ئەگەر بەپێی دواین توێژینەوەكان بێت هەفتانە تا 500 گرام گۆشتی سوور دەتوانێت سوودی تەندروستی هەبێت بۆمان، چونكە كۆمەڵێك پێكهاتەی گرنگی وەك پڕۆتین و ڤیتامین B12 مان پێدەبەخشێت.
ئەم پزیشكە ئاشكراش دەكات” رۆژانە خواردنی گۆشتی سوور یاخود خواردنی بەڕێژەیەكی زۆر دەبێتە هۆی رەقبوون و تەسكبوونەوەی لوولەكانی خوێن و هۆكارێكی گرنگی تووشبوونە بە نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتەی مێشك، بۆیە پێشنیاری ئێمە ئەوەیە كە گۆشتی سوور بەڕێژەیەكی دیاریكراو بخورێت و زیادەڕەوی تێدا نەكرێت بۆ ئەوەی دووربن لە زیانەكانی و سوودەكانی بەدەست بهێنن.