زاری كرمانجی-سۆران
ئەمڕۆ سێشەممە دادوەر عەبدولڕەحمان زێباری، ئەندامی دادگای فیدڕاڵی، لە پرێس كۆنفرانسێكدا، بە شێوەیەكی فەرمی كشانەوەی خۆی لە دادگای فیدڕاڵی عێراق ڕاگەیاند.
دادوەر عەبدولڕەحمان زێباری، ئاماژەی بەوەدا ” ئەگەرچی دەستووری عێراق دەقێكی پیرۆزە و هەموو لایەنە سیاسییەكان و گەلی عێراقیش بەشدارییان لە نووسینەوەی كردووە، كە كەم تا زۆر مافی بە پێكهاتەكان داوە و پابەندبوون بەو دەستوورە گەرەنتیی یەكپارچەیی عێراق بووە، من نوێنەری هەرێمی كوردستان بووم و هیوادار بووم بەرگریكاری هەرێمی كوردستان بم، بەڵام دوای سێ ساڵ لە كاركردنم، گەیشتوومەتە ئەو بڕوایەی كە بە بەردەوامبوونم لە دادگا ناتوانم ئەو كارە بكەم”.
دەشڵێت ” لە سێ ساڵەی كاركردنمدا وەك ئەندامی دادگاكە لە بواری دادوەری هەیە، هەوڵمدا بنەماكانی سیستەمی دیموكراسی لە دادگاكەدا بچەسپێنێت.