زاری كرمانجی-سمیلان
دوواوادەی تۆمار كردنی ناوەكان بۆ كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بە كۆتا هاتووە، بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلانیش ڕێژەی ئەو كەسانە ئاشكرا دەكات كە سەردانی بنكەی كۆمسیۆنی سمیلانیان كردووە.
شاخەوان حوسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان سەربە قەزای چۆمان، بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” بەپێی ئامارەكانی بنكەی كۆمسیۆنی ناحیەی سمیلان، لەماوەی تۆمار كردن و نوێكردنەوەی ناوی دەنگدەران لە سەنتەری ناحیەو گوندەكانی دەوروبەری لە كۆی 867 كەس 495 كەس سەردانی كردون”.
گووتیشی: ” ئەوانەی سەردانی بنكەكەیان نەكردووە ژمارەیان بریتییە لە 372 كەس، لە ئێستاشدا وادەكە بە كۆتا هاتووەو دیارنییە ئایا نوێ دەكرێتەوە یان نا.