زیاتر لە 120 هەزار کارتى بانکى دابەشکراون
زارى کرمانجى-سۆران:
فەرمانگەی میدیا و زانیاری، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کە بانکی ئیسلامیی عێراق (IIB – Iraqi Islamic Bank) دەبێتە یەکێک لەو بانکانەی کە بەشداری لە پرۆژەی (هەژماری من) دەکات، شانبەشانی بانکە بەشداربووەکانی دیکە کە پێکهاتوون لە بانکەکانی ( BBAC, Cihan, NBI, RT) ، حکومەتی هەرێم پێشبینی دەکات تا کۆتایی ئەم مانگە، بانکە گەورەکانی دیکەش بەشداری بکەن.
تا ئێستا زیاتر لە ٢٤٠ هەزار هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی حکومەتی هەرێم دروست کراون و زیاتر لە ١٢٠ هەزار کارتی بانکی دابەش کراون. هاوبەشیی حکومەتی هەرێم لەگەڵ بانکەکان، بووەتە هۆی زیادبوونێکی بەرچاوی ئامێرەکانی ATM. هاوکات لەگەڵ بەردەوامیی پرۆسەی تۆمارکردنی مووچەخۆران لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان، پرۆژەکە بەردەوامە لە درێژەدان بە پلانی خۆی کە تا کۆتایی ئەمساڵ زیاتر لە یەک ملیۆن مووچەخۆری حکومەتی هەرێم تۆمار بکات.