زیبا سەیادی تەمەن 27 ساڵ، دوای ئەوەی لە هاوسەرەكەی جیا دەبێتەوە، لە لایەن هاوسەرەكەیەوە تەقەی لێ دەكرێت و دەكوژرێت.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاندووە” ژنێكی لاو بە ناوی زیبا سەیادی تەمەن 27 ساڵ لە شاری ورمێ لەلایەن هاوسەری پێشویەوە بە گوللە كوژرا”.
هەنگاو ئەوەشی خستووتەڕو” ئەو ژنە تەمەن 27 ساڵە دە ڕۆژ پێشووتر بەهۆی كێشەی خێزانییەوە لە هاوسەری كە ئامۆزای بووە، جیا بووەتەوە”.
ئاماژەی بەوەشداوە كە زیبا سەیادی لە فێرگەیەك كە تازە تێیدا نێو نووسی كردبوو، لە شەقامی عەماری ئورمییە، “بە تەقەی گوللە لە بەرچاوی فێرخوازەكانی ئەو فێرگەیەدا كوژراوە”.
بەپێی بڵاو هەواڵی رێكخراوی هەنگاو” ئێستا تاوانبار (جەلال سەیادی) كە هاوسەری پێشووی ئەو ژنەیە، دوای ڕوودانی ئەو تاوانە هەڵاتووە”.