محەممەد مەحموود- سۆران :
بە مەبەستی گرنگی زیاتر بە زیاد کردنی رێژەیی سەوزایی لە تەواوی شارو شارۆچکەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە رۆژانی داهاتوو سەدان دار و گوڵی جۆراو جۆر دەچێندرێن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سۆران بڵاویکردەوە ” لە لایەن بەشی پاڕک و باخچەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سۆران ئامادەکاری تەواوی کردوە بۆ دابین کردن و ناردنی دار و گوڵ بۆ ٢٢ سەرۆکایەتی شارەوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی، بە مەبەستی چاندنی لە ڕۆژانی داهاتوو بە بۆنەی یادەکانی بەهار و ڕاپەڕین و لە دایك بوونی سەرکردەی گەلی کورد بارزانی نەمر”.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سۆران ئەوەش دەخاتەروو ” ئامادەکاری کراوە بە مەبەستی چاندنی ٤٠٠٠ چوار هەزار گوڵ بۆ یەکەمجار کە لەلایەن بەشی پاڕک و باخچەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرپەرشتی کراوە لە بەرهەمهێنانی نەمامگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سۆرانە لە قەزای ڕواندز، ئەم هەڵمەتە بەردەوامی دەبێت بۆ بەرهەمهێنانی دار و گوڵی زیاتر بۆ تەواوی شوێنەکانی تر بە مەبەستی زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و جوانکاری تەواوی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران