مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی:
ئێران بەردەوامە لە جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدان دژ بە بەندكراوانی كورد .
بەرەبەیانی دوێنێ 11ـى ئادار دوو بەندكراوی كورد بە ناوەكانی (موعین سەڵاح وەرزی و مەنسوور مەنسووری) لە بەندیخانەی ئیلام لەسێدارەدران.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو (موعین) بە تۆمەتی كوشتنی براكەی 32 ساڵ ژیانی لە نێو بەندیخانەدا بەڕێ كردووە.
ئەو دوو بەندكراوە كوردە، پێشتر بە تۆمەتی كوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرابوو و ڕۆژێك بەر لە سێدارەدان، بۆ ژووری تاكەكەسی گواسترابوونەوە.
بە پشتبەستن بە ئامارەكانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ڕابردوو لانی كەم سزای سێدارەی 151 بەندكراوی كورد لە بەندیخانەكانی ئیلامدا جێبەجێكراوە.