زاری كرمانجی-چۆمان
لێژنەی ئابووری قەزای چۆمان، بڵاوی كردووەتەوە، بەهۆی گۆڕانكاری لە شێوازی پێدانی مۆڵەتی كاركردن بە دوكاندارەكان و خاوەنكاران، بۆ ئەوەی دووجار تووشی سەردانیكردن نەبن بۆ سۆران، بەتایبەتی لەكاتی چوونتان بۆ باج و دەرامەتی سۆران.
داواتان لێ دەكەین بەرلەوەی سەردانی سۆران بكەن، بۆ هێنانی پاكانەی باج، تكایە سەردانی دیوانی قائیمقامیەتی قەزای چۆمان بكەن، بە مەبەستی هاوكاری و كارئاسانیتان، بەپێچەوانەوە دەبێت دووجار سەردانی سۆران بكەن.