وەرزش ـ زاری کرمانجی:
نزیک دوو وەرزە گەڕاوەتەوە ریزی ئەو یانەیەی لێی درەوشایەوە، ئەمجارە گەڕانەوەکەی بووە فەرمی.
ئەنتوان گریزمان، ئەو هێرشبەرە فەڕەنسییەی لەبەرانبەر 120 ملیۆن یۆرۆ روویکردە ریزەکانی بارسێلۆنا، دواتر بەخواستن گەڕایەوە ئاتلێتیکۆ مەدرید، وەرزێک و نیوە بەدرێسی رۆخێ بلانکۆس یاریی دەکات.
بەگوێرەی بەندێک لەمامەڵەی خواستنی گریزمان بۆ ئاتلێتیکۆ ئەگەر 45 خولەکی 50% ـی یارییەکانی ئەم وەرزە بەشدار ببێت، ئەوا لەکۆتایی وەرز دەبێت یانەکەی پایتەختی ئیسپانیا 40 ملیۆن یۆرۆ بداتە بلوگرانا.
گریزمان ـی 31 ساڵان لەکۆی 10 یاریی لەم وەرزە 60 خولەک لە 8 یارییدا بەشداری کردووە.
بەپشت بەستن بەبەدواداچوونی پێگەی “ماڕکا”ـی ئیسپانی گرفتی نێوان دوو کارگێڕییەکە چارەسەر بوو، بەوەی ئاتلێتی 20 ملیۆن یۆرۆ لەبری 40 ملیۆن دەداتە بارسێلۆنا، ئەستێرە فەڕەنسییەکە بەتەواوەتی دەبێتە موڵکی رۆخێ بلانکۆس.
ئەنتوان، لەکۆی هەشت یاریی ئەم وەرزە، کە بەشداریکردووە 2 گۆڵی هەیە.