زاری كرمانجی-چۆمان:
بەپێی ڕاگەیاندراوی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، تیمی بەرگری شارستانی چۆمان بە تەواوی كەلوپەلی پێویست دەرچوون، بۆ گۆمی فێلاو، بەمەبەستی ڕزگاركردنی سێ هاووڵاتی بە ڕەگەز عەرەب، كەوا بەمەبەستی گەشت و سەیران ڕوویان لەو ناوچەیە كردبوو.
هەر بەپێی ڕاگەیاندراوی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، تیمەكانی بەرگری شارستانی چۆمان توانیان هەر سێ گەشتیارەكە ڕزگار بكەن.