زاری كرمانجی-سۆران
بە گۆتەی هاووڵاتییانی ئیدارەی سۆران، بەشێك لە قەلاب و بارهەڵگرەكان، لەكاتی فڕێدانی پاشماوەی خانووبەرە ڕەچاوەی شەقام و ئۆتۆمبێلەكانی دیكە ناكەن، بەهۆی زیاتر هەڵگرتنی كەرستەكە زۆرجار بەردوو خۆڵ دەكەوێتە خوارەوەو زیان بە شەقامەكان دەگەیەنێت، یان جاری واهەبووە بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان كەوتووە”.
لەڕێگەی زاری كرمانجی داواكارن لە شارەوانییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەدواداچوون بۆ ئەم جۆرە دیاردەیە بكات و بە هاوكاری پۆلیسی هاتووچۆ، ئەم جۆرە شۆفێرانە لێپێچینەوەیان لەگەڵ بكرێت، هەروەها داواش لە هاووڵاتیان بكەن، هەر دیاردەیەكی وایان بینی لەبەردەمیان، وێنەی بگرن و لە ڕێگەی ئەكاونتێكی دیاری كراو بۆ شارەوانییەكان و هاتووچۆ بینێرن، تا بەدواداچوونی بۆ بكەن و رێگری لەم دیاردە ناشارستانییە بگیرێت.