شەهلا رەشید- سۆران:
پزیشكێكی پسپۆڕ، ئاماژە بە چەند رێگەیەكی خۆپاراستن لە چەوری جگەر دەكات و هەروەها چارەسەرییەكانیشی دەخاتەڕوو.
د. هێمن مەحموود، پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی و نەشتەرگەری قەڵەوی بە نازۆر، دەڵێت” بۆ ئەوەی خۆتان لە چەوری جگەر بپارێزن ئەم رێنماییانەی خوارەوە پەیڕەو بكەن.
-دابەزاندنی كێش و وەرزشكردن، بەتایبەت بە پێیان و مەلە كردن.
-كەمكردنەوە یاخود وازهێنان لە خواردنی شیرینی و چەوری بەتایبەت چەوری حەیوانی.
-دووركەوتنەوە لە جگەرە كێشان و خواردنەوەی كەحوول.
-سەردانی كردنی پزیشك و چاودێری كردنی چارەخواز لەلایەن پزیشكەوە، هەندێكجار لەوەیە پێویست بە بەكارهێنانی دەرمان و چارەسەری تایبەت بكرێت بۆ تواندنەوەی چەورییەكە و چالاككردنەوەی ئیشی جگەر.