زاری كرمانجی-سۆران:
سه‌رۆك بارزانی، له به‌شێكی به‌رگی سێیه‌می كتێبی (بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد)ـدا باسی ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئادار ده‌كا و ئاماژه به‌وه ده‌كات، له مانگی شوباتدا دانوستانه‌كانی نێوان شۆڕشی كورد و شاندی حكوومه‌ت له به‌غدا، نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌نجام و شاندی حكوومه‌ت ساردییه‌كی ده‌ستئه‌نقه‌ستیان ده‌رده‌بڕی.
- پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی شاندی كورد، هیچ تیشكێكی هیوا له ئاسۆوه بۆ ڕێككه‌وتن دیار نه‌بوو، هه‌موان له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون وتووێژ به ته‌واوی ڕووخاوه، تا 2ی ئاداری 1970، كه شاندێكی حكوومه‌تی عێراق، كه پارێزگاری ئه‌وكاتی هه‌ولێر و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی تێدابوو، به فه‌رمانی سه‌ركۆماری عێراق هاتن و ڕای بارزانی‌یان له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌ویست، دووپاتیان كرده‌وه كه ده‌یانه‌وێ پرسی كورد به ئاشتی چاره‌سه‌ر بكرێ و ده‌یانه‌وێ گفتوگۆ له كوێوه پچڕاوه له‌وێوه ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه، بارزانییش رایگه‌یاند ئێمه هه‌ر له‌سه‌ر ڕایه‌كه‌ی پێشوومانین، كه پێویسته بگه‌ینه چاره‌سه‌رێكی ئاشتییانه.
- دوای گه‌یاندنی په‌یامی بارزانی، رۆژی 9/3/1970 سه‌دام حوسێن كە ئەوكات جێگری سەركۆماری عێراق بوو، له‌گه‌ڵ شاندێكدا گه‌یشته ڕواندز و له ڕواندزه‌وه تا ناوپردان، له‌نێو یه‌ك ئۆتۆمبێلدا بووین و هه‌رچی قسه‌مان كرد له سنووری كاروباری شه‌خسی ده‌رنه‌چوو.
- پاش فراوین، گفتوگۆ له‌نێوان هه‌ردوولا ده‌ستی پێ كرد، تا سه‌عات 12ـی شه‌و درێژه‌ی كێشا، رۆژی دواتر، گفتوگۆ له سه‌عات 9ی به‌یانییه‌وه ده‌ستی پێ كرده‌وه تا 2ی دوانیوه‌شه‌وی خایاند، سه‌رئه‌نجامی داڕشتنی مادده‌كانی ڕیككه‌وتنەكە له شه‌وی 10 له‌سه‌ر 11ی 1970 ته‌واو بوو، سه‌عات 11 و نیوی شه‌و بارزانی و سه‌دام هه‌ردووكیان ئیمزای خۆیانیان له‌سه‌ر دانا.
- بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووی میلله‌تی كورددا، ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری، به‌هۆی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی یاساییه‌وه، دانی به مافه سیاسییه‌كانی گه‌لی كورددا نا و ئه‌و به‌ڵگه‌یه تاهه‌تایه ده‌مێنێته‌وه، نه ده‌شاردرێته‌وه و نه پشتگوێ ده‌خرێ، كه‌س ناتوانێ به‌های ئه‌م بڕیاره كه‌م بكاته‌وه، كه له‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دایه.
- ڕێككه‌وتنی 11ی ئاداری 1970، چاره‌سه‌رێكی پێشكه‌وتوانه و دادپه‌روه‌رانه‌ی گیروگرفتی كورد و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تێكڕای گه‌لی عێراق و به تایبه‌تی گه‌لی كورد و به مرادگه‌یشتنێكی مه‌زنی شۆڕش و پارتی بوو.
- ڕێككه‌وتنه‌كه هیچ لاری و كورتهێنانێكی تێدا نه‌بوو، به‌ڵام له كاتی جێبه‌جێكردنیدا كۆسپی هاته ڕێ، پێویسته دان به‌وه‌دا بنێم، به‌رپرسیاریه‌تی له كۆسپ هاتنه‌ڕێیدا، ده‌كه‌وێته سه‌ر هه‌ردوولا، به‌ڵام به‌شی لایه‌نی حكوومه‌ت، له پشتهه‌ڵكردن له ڕیككه‌وتنه‌كه، زۆر له به‌شی ئێمه گه‌وره‌تر بوو.
- سه‌رۆك مەسعود بارزانی ئه‌وه‌ش ده‌گێڕێته‌وه، كه سه‌رنجڕاكێشترین بابه‌ت به لای ئه‌وه‌وه، ئه‌وه بووه به‌رپرسێكی باڵای عێراق به ناوی (عه‌مید ڕوكن محه‌مه‌د عه‌لی سه‌عید)، ده‌ستبه‌جێ دوای ئیمزاكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه، داوای كردووه لیژنه‌یه‌كی تێكه‌ڵی هه‌ردوولا مینه‌كان هه‌ڵبگرنه‌وه، له‌وه‌وه بۆ سه‌رۆك بارزانی ده‌ركه‌وتووه كه مینه‌كان چه‌ند كاریگه‌ر بوون به‌سه‌ریانه‌وه.
- سه‌رۆك بارزانی باسی ئه‌وه‌ش ده‌كا: سه‌دام و شاندی حكوومه‌تی عێراق، زۆر جه‌ختیان له بارزانی كرده‌وه كه من و ئیدریسیش له‌گه‌ڵ شانده‌كه بنێرێ بۆ به‌غدا تا له‌و ئاهه‌نگه‌دا به‌شدار بین كه به بۆنه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه ده‌كرێ، به ناچاری ڕه‌زامه‌ندیی پیشان دا، چونكه حه‌زی نه‌ده‌كرد بڕۆین.
- بارزانی به من و ئیدریسی گوت: ئاگاتان له خۆتان بێت و وریا بن، له‌خۆتان بایی نه‌بن و بێفیزی پیشان بده‌ن و زیره‌ك بن، له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌س ڕووخۆش و قسه‌خۆش بن، بێ ئه‌وه‌ی گوێ بده‌نه ئه‌و كه‌سانه له چ پله و پایه‌یه‌كدان.
- سه‌عات هه‌شتی ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ (11ی ئادار)، سه‌ركۆمار ده‌قی ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ی له ته‌له‌ڤزیۆن و ڕادیۆی به‌غدا خوێنده‌وه، سه‌رۆكی شاندی كوردیش د.مه‌حمود عوسمان، بروسكه‌ی بارزانیی خوێنده‌وه، دوای ئه‌وه یه‌كسه‌ر شادمانییه‌كی وا به‌سه‌ر خه‌ڵكی به‌غدا هات ئه‌وسه‌ری دیار نه‌بێ، گه‌وره و بچووك، كورد و عه‌ره‌ب، ناو شه‌قامه‌كانی به‌غدایان پڕ كرد، ده‌ستیان به دروشم و به‌سته و گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕكێ و شایی كرد و شه‌و تا كازیوه‌ی به‌یان به‌رده‌وام بوون.
- ڕێككه‌وتنی 11ی ئادار، به‌ری خه‌باتێكی سه‌رسه‌ختانه و به‌رده‌وام بوو، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه بوو، خوێنی ئه‌و شه‌هیده به قوربانیدانە‌ی شۆڕش پێشكه‌شی كردن، به‌فیڕۆ نه‌ڕۆیشتووه، گومانیشی تێدا نییه به‌شی زۆری ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مێژووییه بۆ خۆڕاگریی پێشمه‌رگه و خه‌باتی گه‌لی كورد و قوربانیدانه گه‌وره‌كانی ده‌گه‌ڕایه‌وه.