زارى کرمانجى-ڕواندز:
دکتۆرعەزیز مزەفەر ڕواندزى، لە ڕیگەى زارى کرمانجى بۆ مانگى ڕەمەزان، ڕێنمایی تووشبووانى نەخۆشى شەکرە دەکات و دەڵێت: ”نەخۆشانى تووشبووى شەکرە لە کاتی بەڕۆژووبوون، پێویستە لە هەندێ کات ڕۆژووەکە بشکێنن”.
ئەو ڕێنماییانەى باسى کردووە، یەکەم: لە کاتی دابەزینی ڕێژەی شەکرە بۆ خواروو حەفتا (70) ملغم، هەروەها لە کاتی بەرزبوونەوەی شەکرە بۆ سەرووی سێ سەد (300) ملغم، سێیەم: لە کاتی بێهزی و بە دەرکەوتنی نیشانەکانی دابەزین و سەرکەوتنی شەکرە، وەک (دەست لەرزین، زۆر خێ هەڵدان، کەمبوونەوەی تەرکیز، سەرئێشەو دڵە کوتێ، دەم وشکی و زۆر میزکردن و داڕمان”.
هەروەها ئاماژەى بە چەند نیشانەیەکى دیکە کردووە، لەوانە بوونى نەخۆشی کتوپڕ بۆ نموونە: (سک ئێشە، سکچوون، ڕشانەوە، تاوو لەرزە ).
