پشتیوان كەریم- زاری كرمانجی:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراوی، لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ شەممە، نرخی سەرجەم دراوەكان گۆڕانییان بەسەر داهاتووە” .
نرخی دراوەكان لە بازارەكانی ئیدارەی سۆران بەم شێوەیەی خوارەوەیە.
100 دۆلار بە 148،250دینارە.
100 دۆلار بە تومەنی ئێرانی 3 ملیۆن 300 هەزار تومەنە.
100 دۆلار بە لیرەی توركی بە 1858 لیرەیە.
100 یۆرۆ بە 99 دۆلارە.
100 پاوەن بە 113 دۆلارە.
100 لیرەی توركی بە 8,100 دیناری عێڕاقییە .
100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 4,450 دیناری عێڕاقییە .
لای خۆیەوە، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراوی دەشڵێت:” بە بەراورد بە كۆتایی هەفتەی رابردوو هەریەك لە دراوی
( پاوەند، یۆرۆ ) روویان لە بەرزبوونەوە كردووە، هەروەها بەشێك لە جۆرەكانی دراویش بە جێگیری ماونەتەوە”.