زاری كرمانجی-سۆران:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له یادی رێككه‌وتنامه‌ی 11ی ئاداردا بڵاوكرده‌وه و رایدهگهێنێت، ئه‌مڕۆ یادی شكۆداری (54) ساڵه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی (11)ی ئازاری 1970 ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وسای عێراق و شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوولدا به ڕابه‌رایه‌تیی بارزانیی نه‌مر واژۆ كرا. ڕێككه‌وتننامه‌كه وه‌رچه‌رخانێكی چاره‌نووسساز و یه‌كه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی بوو له مێژووی هاوچه‌رخدا. به‌رهه‌می تێكۆشان و قوربانیدانی گه‌لی كوردستان بوو كه حكوومه‌تی عێراقی ناچار كرد دان به به‌شێك له مافه ڕه‌واكانیدا بنێت، هه‌روه‌ها بووه بناغه‌ی هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كانی دواتری گه‌لی كوردستان.
نێچیرڤان بارزانی رایدهگهێنێت، له‌م یاده‌دا مێژووی پڕ له نه‌هامه‌تیی ده‌وڵه‌تی عێراق به بیری هه‌مووان ده‌هێنینه‌وه كه لۆژیكی هێز و بیر و سیاسه‌تی نكۆڵی‌كردن له مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و پێكهاته‌كانی عێراق به‌گشتی، چ زیانێكی له وڵات داوه؟ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وسای عێراق له ڕێككه‌وتننامه‌كه، شه‌ڕ و ماڵوێرانی و كاره‌سات و ناسه‌قامگیریی به‌رده‌وامی بۆ عێراق و گه‌لانی به‌دوای خۆیدا هێنا كه لێكه‌وته‌كانی تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامن.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، با له هه‌رێمی كوردستان ئه‌م یاده بكه‌ینه ده‌رفه‌تی لێكگه‌یشتنی هاوبه‌شی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ تێپه‌راندنی كێشه و ناكۆكی تا پێكه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئاڵنگارییه‌كان ببینه‌وه و ده‌سكه‌وت و مافه ده‌ستوورییه‌كان و قه‌واره‌ی فیدراڵیی هه‌رێمی كوردستان بپارێزین. له عێراقیش په‌ند و وانه له ڕابردوو و مێژووی پڕ له ئازاری وڵات وه‌ربگرین، ده‌ستوور جێبه‌جێ بكه‌ین و سیستمی فیدراڵی و مافه‌كانی هه‌موو گه‌لان و پێكهاته‌كانی عێراق بپارێزین و به ڕوانینێكی هاوبه‌ش به‌ره‌و داهاتوو هه‌نگاو بنێین.
له كۆتاییدا نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاندووه، سڵاو له یادی ڕێككه‌وتننامه‌ی (11)ی ئازار و دروود بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان.