موڕشید برادۆستی – سیدەكان:
شەوی رابردوو، لە رێگەی دۆڵی زەرزێی سیدەكان لە ئەنجامی رووداوێكی هاتووچۆ گەنجێك دووای برینداربوونی، ئەمڕۆ شەممە گیانی لە دەستدا .
كاروان فەیسەڵ بەڕێوەبەری بنكەی تەندرووستی سیدەكان بەزاری كرمانجی راگەیاند:” كاتژمێر 9ی شەوی رابردوو، لە رێگەی نێوان سیدەكان – ماوەتاوە لە ئەنجامی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب دێر -ماتۆرسكیل، گەنجێك بەناوی ” فەرهنگ سەعید محەمەد”تەمەن 20 ساڵان بە سەختی بریندار ببوو، دووای گرتنەبەری رێشوێنی پزیشكی و چارەسەری سەرەتایی، بەهۆی سەختی برینەكەی رەوانەی سۆرانمان كرد.
بەڕێوەبەری بنكەی تەندرووستی سیدەكان،ئاشكراشی كرد:” گەنجەكە تووشی خوێنبەربوون جەستەیی هاتبوو،بە ناچاری رەوانەی هەولێریش كرا، بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ بەیانی گیانی لە دەستدا .