مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕێگەی زیاتر لە 393 گوند و ئاوایی پارێزگاكانی (وان و هەكاری و بەدلیس) ی باكووری كوردستان، بە هۆی بارینی بەفرێكی زۆر گیراوە و پلەكانی گەرماش بۆ ژێر سفر دابەزیوە.
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكانی ناوچەكە، ماوەی سێ ڕۆژە بارینی بەفرێكی چڕ ناوچەكەی گرووتەوە و ڕێگەی 152 گوندی لە سنووری پارێزگای وان و 191 گوند لە هەكاری و 50 گوندی تر لە پارێزگای بەدلیس داخستووە.
سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن كە ژیانی هاووڵاتییانی ناوچەكە سەخت بووە و چەندین سەرە ئاژەڵ لە ناوچە شاخاوییەكان گیریان خواردووە و تیمەكانی پاككردنەوەی ڕێگاوبانیش لە پاككردنەوەی ڕێگاكان وەك پێویست نین.