ئەردۆغان : ناتانیاهۆ جیاوازی نییە لەگەڵ هیتلەر
ناتانیاهۆ : ئەردۆغان كورد قڕ دەكات و وڵاتەكەی كردووەتە زیندان بۆ نەیارانی
مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) لە وەڵامی لێدوانێكی ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا كە گوتبووی “جیاوازی نییە لە نێوان ناتانیاهۆ و هیتلەردا.” دەڵێ “ئامۆژگاری ئەخلاقی لە ئەردۆغان وەرناگرين، كە پشتیوانی لە بكوژان و دەستدرێژكاران دەكات لە ڕێكخراوی تیرۆریستی حەماس، ئیسرائیل پابەندە بە یاساكانی شەڕەوە،”
ناتانیاهۆ لە درێژەی وەڵامەكەيدا دەڵێ “ئەردۆغان نكۆڵی لە كۆمەڵكوژیی ئەرمەنییەكان دەكات و كورد لە ناو دەوڵەتەكەی خۆیدا قڕ دەكات و وڵاتەكەی كردووەتە زیندانی بۆ ڕۆژنامەنووسان و نەیارانی.”