زاری كرمانجی :
ئەمڕۆ ١٠ی٣ لە هەرێمی كوردستان بە فەرمی وەك ڕۆژی جلی كوردی دیاری كراوە و لەلایەن پەرلەمانیشەوە ئەم ڕۆژە بە فەرمی وەك ڕۆژی نەتەوەیی جلی كوردی پەسند كراوە، هەموو ساڵێك لە دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بە بۆنە و ڕێوڕەسمی جیاواز یادی دەكرێتەوە.
جلی كوردی، یەكێك لە هێما و سیمبۆلە فەرهەنگی و نەتەوەییەكانی كوردە كە خاوەن مێژوویەكی كۆن و دێرینە وێڕای هێما و توخمە نەتەوەییەكانی دیكەی وەك زمان، خاك، ئاڵا و سروود، نەتەوەی كورد لە نەتەوەكانی دیكە جیا دەكاتەوە.
هەموو ساڵێك بە فەرمی و بەتایبەتی لەناو قوتابخانە و خوێندنگەكان، بە ڕێوڕەسمی تایبەت و بە پۆشینی جلوبەرگی ئاڵوواڵای كوردی یادی ڕۆژی ١٠ی٣ (ڕۆژی جلی نەتەوەیی) دەكرێتەوە.