ئەڤین بارزانی
بڕیارەکانی دادگای بەناو فیدراڵی لە لایەک هەوڵی بەشێک لە هێزەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بەردەوامبوون لە دژی پارتی، لە لایەکی دیکەوە بۆ ئەوەیە کە پارتی لە هەلبژارتنەکانی داهاتوو ڕێژەیەکی زۆر لە کورسییەکانی لەدەست بدات، ئامانجی سەرەکی ئێران و یەکیتی ئەوەیە کە لەو دوو پۆستەی سەرۆکی هەرێم یان سەرۆکی حکومەت یەکێکیان بۆ یەکیتی بێت، ئەوان کار لەسەر ئەمە دەکەن بابەتی مووچەی فەرمانبەرانیش وەکو کارتێک لە دژی پارتی بەکاردەهێنن.
ئەوانەی ئەو پیلانانەیان داناوە تا ئێستاش ڕاستییەکان قبوڵ ناکەن یان ڕەتیدەکەنەوە، خەڵکی کوردستان زۆر باش دەزانن کام هێز لە دژوارترین دۆخدا توانی لە بەرامبەر هەر پلانێک کوردستان بپارێزێت. کاتێک لە بەغدا دەستان بە سزادانی هەرێمی کوردستان کرد جارێکی دیکە پارتی بە هەموو پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسیەکانی و سەرەڕای هەموو کەموکورتییەکان، ساڵانێک مووچەیەکی بۆ خەڵک دابین کرد، تا دوێنێ دەیانگوت ئەگەر نەوت بدەنە بەغدا، کوردستان دەبێتە شامی شەریف، بەڵام ئێستا بەغدا مووچەی خەڵک نادات و ئەوان بێدەنگن. خەڵکی کوردستان هەموو ئەو ڕاستیانە زۆر باش دەزانن.
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو گۆڕانکاری گەورە دەڕوات، هۆکاری ئاشکرای زۆر هەیە، هەمووان زۆر باش دەزانن کە هەر گۆڕانکارییەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕووبدات کاریگەری لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت، پێگەی بەهێزی پارتی دیموکراتی کوردستان لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئاشکرایە، و لە بەغدا و لەناو هەرێمی کوردستان پلان لە دوای پلان دژ بە پارتی هەن، چونکە نایانەوێت کە پارتی دیموکراتی کوردستان جارێکی تر سەرکردایەتی قۆناغێکی نوێی بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان بکات.
سەردانەکەی سەرۆکی حکوومەت بۆ ئەمەریکا و ئەو پێشوازییە گەرمەی لێی کرا، جارێکی دیکە دەریخست کە بەبێ پارتی دیموکراتی کوردستان هیچ گۆڕانکارییەک لە عێراق و نە لە هەرێمی کوردستان ڕوونادات، بەبێ ڕەزامەندی ئەو حزبە، هیچ هەڵمەتێک نابێت سەرکەوتوو بوون، هەوڵیان دا، بەڵام هەموو شکستێک بۆیان مابووەوە.
پارتی دیموکراتی کوردستان گەشەپێدانی کوردستانی کردە ستراتیژی سەرەکی خۆی، هەر بۆیە کاتێک سەرکردەکانی جیهان سەردانی هەرێمی کوردستانیان دەكەن، بە شانازییەوە باسی پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان دەكەن. بە شانازییەوە باسی پێکەوەژیان ل هەرێمی کوردستان دەكەن.
پلانی دەرەکی و نێوخۆیی نابێتە هۆی لاوازی پارتی، چونکە سروشتی پارتی دیموکراتی کوردستان وایە کە لە دژی هەر پیلان و دەستدرێژییەک هەر بەهێز دەبێت، مێژووی چەند ساڵی ڕابردوو ئەم ڕاستییەی پیشانداین، ئەوانەی ئێستا لە دژی پارتی کار دەکەن، دوای هەلبژارتن پەنا بۆ پارتی دەبەن لەپێناو وەرگرتنی چەند پۆستێک لە کابینەی نوێ حكوومەتی هەرێمی کوردستان.