زاری كرمانجی-پیران
هەژار جەوهەر، بەڕێوەبەری ناحیەی پیران، بەزاری كرمانجی گووت ” لەبەردەوامی كارو پڕۆژە خزمەتگوزاریەكانماندا بە دروشمی خۆراگری و بەردەوامی بۆ خزمەتكردنی دەڤەرەكەمان بەردەوامین. پڕۆژەی
روناككردنەوەو دانانی سیستەمی (Solar Panel) تاقەشەمسی بۆ هەریەكە لە گوندەكانی (بندەر و ئێنەمسید) جێبەجێ دەكرێت.
گووتیشی: ” بە پێویستی دەزانین دەستخۆشانە لە مەلا مستەفا بارزانی و نووسینگە بەڕێزیان و هەڵگورد شیخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و غەفور ئەحمەد ملاسوار قائیمقامی قەزای مێرگەسۆر و ئەندازیار نعمت عیسمەت بەرێوەبەری پلاندانان و جەبار شیخ مەلا رسول بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و كۆمپانیای نەناس بكەین كە هاوكارو پاڵپشتمان بوونە بۆ سەركەوتنی پڕۆژەكە.