حوسییەكانی سەر بە ئێران هێرشێكی بەرفرەوان ئەنجامدا.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: “كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، حووسیەكانی سەر بە ئێران، هێرشێكی فراوانیان بە دەیان فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ سەر چەند پێگەیەكی دەریایی نێو دەریای سوور و كەنداوی عەدەن ئەنجام دا”.
ئاماژەی بەوەشکراوە، بەڵام هێزە ئەمریكییەكان شكستیان بەو هێڕشە هێنا و توانییان 15 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی حووسیەكان بە ئاسمانەوە بتەقێننەوە.