“لەو بڕوایەدام کۆمەڵگایەکی بەھێز و چاڵاک بەھۆی وەرزشەوە سەر ھەڵدەدات”
چراخان ئەحمەد ـ سۆران:
ھاوشێوەی وڵاتانی تر، لە ھەرێمی کوردستانیش، ئیدارەی سەر بەخۆی سۆران، بووەتە کانگایەک بۆ پێگەیاندنی چەندین لاوی بوێر و کارامە، لە بواری ھونەرە جەنگییەکان.
ھونەرە جەنگیەکان تەکنیکی سەربازی چینیە، مێژووەکەی دەگرێتەوە بۆ یەک ملیۆن ساڵ پێش ئێستا، بەڵام دواتر وەک وەرزش پەرەدەسێنێت.
قەزای سۆرانیش بێ بەش نەبووە، لەم ھونەرە، کەچەندین گەنجی بە ئەزموون و بوێری پێگەیاندووە، ئێستا لە رێزی پاڵەوانەتیە جیھانیەکانن و ئاڵای کوردستان بەرز دەکەنەوە.
بارز فەتاح، یەکێکە لە گەنجە تینووەکانی ھونەری جەنگی، لە خێزانێکی وەرزشیە و ساڵانێکی زۆرە خەریکی مەشق و راھێنانی چر و پری وەرزشیە، بۆ بەدیھێنانی ئاواتەکانی، خوازیارە بتوانێت بەشداری بکات لە پاڵەوانەتییەکان.
خاوەن چەندین بروانامە و خەڵاتە، دەیەوێت ببێتە جێگای شانازی بۆ قەزای سۆران.
لە میانەی دیمانەیەکی بارز فەتاح نەفی بۆ زاری کرمانجی دەڵێت” لە ٢٠١٦ ئەو کاتە تەمەنم ١٣ساڵ بوو، رووم کردە جیھانی وەرزشی ھونەرە جەنگیەکان، ھۆکاری ھەڵبژاردنی ئەو وەرزشەش حەزێکی منداڵێ خۆم بوو، کاتێک بۆ یەکەمجار دەستم کرد بەمەشق کردن لە ھۆلەکانی کانگ فوتوا، شەشی ساڵێ تەواوە بەبێ دابڕان مەشقم دەکرد، لەلای زۆرێک لە مامۆستاکانی کانگ فو توا راھێنانم کردووە”.
سەرەتای دەست پێکردنم لە کانگ فو توای بارزان بوو بە سەرپەرشتی مامۆستا پشتیوان،
دەشلێت” بەھۆی ئاستە باشە کانمەوە توانیم چەندین بڕوانامەی: ئاناتوا، ئاتادۆ، سۆتۆ، سام سامایە، بەدەست بێنم لە ھونەرە جەنگیەکان”.
ئەو خەون بەوەدەبینێت لە ساڵانی داھاتوو بتوانێت بەژداربێت لە پاڵەوانەتییە جیھانەتیەکان، بۆ بەرز راگرتنی ئاڵای کوردستان و ناساندنی، کە خاوەن چەندین وەرزشوانی بە توانایە لە ئستا و لە رابردوودا.
بە مەبەستی پتر گرنگیدان بە مەشق و راھێنانەکانی دەچێتە ھۆڵی کانگ فو توای ئارارات بەسەر پەرشتی مامۆستا راستی درێژە بە راھێنانەکانی دەدات.
وەک خۆی دەڵێت” لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دوو مامۆستای زۆر بە ئەزموونی ھەیە جێگای شانازین بۆ خەڵکی ئەم شارە، لەوانەش مامۆستا جەبار نموونەیەکی باڵایە لە وەرزشی ھونەرە جەنگیەکان، چونکە لێھاتووە و خاوەن ئەزمونێکی باشە، بەھەمان شێوە مامۆستا راستی خاوەن چەندین پاڵەوانەتیە لە کوردستان و گەورە ترین راھێنەر و پاڵەوانی نێو رینگە”.
ھەنگاو نانم بۆ دونیایی وەرزشی بە ئارەزووی خۆم بووە، لەو بروایەشدام ھەر کارێک گەر بە حەز و ئارەزوو نەکرێت سەرکەوتوو نابیت تێدا، چونکە سەرچاوەیەکە بۆ بەدەست ھێنانی ئامانجەکانت.
ھەرچەندە خێزانەکەم رێی نیشاندەر و ھاندەرم بوون، بۆ ھەنگاونانم بۆ ھونەرە جەنگیەکان.
بۆ ماوەی٦ ساڵ لە رێگای نمایشە ھونەریەکانم خەڵکیم ھاندەدا بۆ ئەوەی بێنە ناو وەرزش، ھەر جۆرە وەرزشێک کە خۆیان ئارەزووی دەکەن ئەنجامی بدەن، ئەوەش یەکێکە لە پلانەکانم، بە خۆشحاڵیەوە بتوانم ھانی گەنجەکانمان بدەم وزە و تواناشاراوەکانیان دەربخەن.
جگە لە وەرزشی کانگ فوتوا ھەر وەرزشێکی تر ئارەزووم لێ ھەبێت ئەنجامی دەدەم، بەڵام تاوەکو ئێستا دەرفەتم نەبووە بەژداری پاڵەوانیەتی بکەم، ئاواتە خوازم وەک ھەر یاریزانێکی تر بەژداری پاڵەوانەتیەکان بکەم لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان، بروای تەواویشم بە تواناکانی خۆم ھەیە، سەرکەۆتوودەبم و خەونەکانم دەکەم بەراستی، وەک مامۆستای گەورە لەم ھونەرە مامۆستا جەبار بابیەزدین کە توانیویەتی ئاڵای کوردستان لە چەند پاڵەوانێتیەک لە دەرەوەی کوردستان ھەڵبدات.
ھۆکاری بەرەو پێشڤەچوون و لێھاتوویم دەگەرێتەوە بۆ ھاندانی مامۆستاکەم راستی، لەم ھونەرەدا کانگ فوتوا ھاندەرێکی سەرسەخت و رێی نیشاندەرم بووە. دڵنیام داھاتووشدا بە پاڵپشتی ئەو دەتوانم بەژداری پاڵەوانێتیەکان بکەم.
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، چەندین ساڵە وەک شارێکی بەناوبانگی کوردستان دیارە لە رووی وەرزشوانی بەتوانا، بەڵام تاوەکو ئێستا نەتوانراوە ھیچ پاڵەوانێتیەک بۆ وەرزشوانن بکرێتەوە.
لە درێژەی قسەکانی سەبارەت بە کاریگەرییەکانی وەرزش لەسەر جەستە و دەروونی دەڵێت” وەرزش یەکێکە لە سەرچاوە گرنگەکان بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، بە تایبەت تازە پێگەیشتووان، چونکە سەرچاوەیەکە بۆ ئارامی جەستەیی و دەروونی و گەشە پێدان بە تاوانای لاوان”.
رۆژ بە رۆژ ژمارەی وەرزشوانان لە ھۆڵەکان رووی لە ھەڵکشانە بە تایبەت لەم چەند ساڵەی رابردوو، کە ئەمەش جێگای شانازییە گەنجە کانمان، کاتە کانیان تەرخان دەکەن بۆ شتانێک کە ھەم سوودی بۆ خۆیان و بۆ کۆمەڵگەیان ھەیە، ئەمەش ھۆکاری دڵخۆشی ئێمە و زۆربەی وەرزش وانانە چونکە لەو بڕوایەدام کۆمەڵگایەکی بەھێز و چاڵاک بەھۆی وەرزشەوە سەر ھەڵدەدات”.