شەهلا رەشید- سۆران
پسپۆڕێكی نەخۆشیەكانی هەرس و جگەر، راگەیاند” شێرپەنجەی كۆڵۆن لەسەر ئاستی جیهان و تەنانەت لە هەرێمی كوردستانیش رووی لە زیادبوون كردووە و رۆژانە رێژەیەكی بەرچاوی هاووڵاتییان تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن.
د. هیوا ئەبوبەكر، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی هەرس و جگەر، گووتی” ئەگەر هـاووڵاتییان بیانەوێت لە مەترسییەكانی شێرپەنجەی كۆڵۆن دووربن، باشترە ئەم رێنماییانەی خوارەوە جێبەجێ بكەن.
- دوای تەمەنی 40 بۆ 45 ساڵ پشكنینی پێشوەختە بكەن بۆ ئەم جۆرە شێرپەنجەیە، ئەگەر تەمەنت گەشتووەتە 45 ساڵ ئێمە خوازیارین تۆ دوربیت لە شێرپەنجەی كۆڵۆن و لە رێگای پشكنین و چارەسەرەكانەوە دەتوانی رێگری بكەی لە تووشبوونت بە نەخۆشییەكە تا لە قۆناغی پێشوەختە كاری تەواوت بۆ ئەنجام بدرێت و دەستنیشانی تەواوی حاڵەتەكانت بۆ بكرێت.
- پێنج بۆ دە ساڵ جارێك پێویستە هەناوبینی كۆڵۆن ئەنجام بدەیت.
- ئەگەر كەسێكی نزیكت لە بنەماڵە و كەس و كارت لە خوار تەمەنی 75 ساڵییەوە تووشی شێرپەنجەی كۆڵۆن بووە ئەوا دەبێ پێشوەختە هەناوبینی كۆڵۆن ئەنجام بدەیت.
- خۆتان بەدوور بگرن لە شێرپەنجەی كۆڵۆن، خۆراكی تەندروست بخۆن، دووربكەونەوە لە جگەرە كێشان و ماددە كەحولییەكان، هەروەها هەناوبینی كۆڵۆن ئەنجام بدەن.