زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سۆران بڵاوی كردووەتەوە، هەڵپاچین بریتییە لە بڕین (لابردن، لێكردنەوە)ی ئەو چڵ و لقانەی كە ووشك، پیر، لاواز، نەخۆش یان قەرەباڵغ.
بۆ مەبەستی، نوێكردنەوە، و هاندانی گەشەكردن، و دروستكردنی هاوسەنگی لە نێوان گەشەی گەڵاو گوڵ و بەر، دابینكردنی تیشكی خۆر، ڕێكخستنی شێوەی دار، دەستگرتن بەسەر قەبارەی دار، یان پاراستن لە نەخۆشی. گرنگترین شت لە هەلپاچین،
كاتی هەلپاچین.
وە زۆرترین كات لەدوو كاتدا دەكرێت
یەكەمیان: هەڵپاچین لە كۆتایی وەرزی پایزدا.
دووەمیان: پێش دەستپێكردنی وەرزی بەهار، یاخود پێش ئەوەی كولیلك بدات.
وە لە پۆستی داهاتوودا باسی سودەكانی هەڵپاچین و ئەو خاڵانەی پێویستە رەچاو بكرێت لەكاتی هەڵپاچیكردندا دەكەین.
سودەكانی كرداری هەلپاچین، و مەبەستەكانی هەلپاچین
١- رێكخستنی گەشەی دارەكە.
٢- یارمەتی دەدات لە چاككردنی دیوی دەرەوەی دەرەكان، وە شێوەی جوانیان پێ دەبەخشێت بە تایبەتی بۆ زینەكان، یارمەتی خێرا گەشەیان دەدات
٣- كاردەكات لەسەر لا بردنی لق و پۆپە خراپ و وشك بووەكان.
٤- یارمەتی دەدات لە كەمكردنەوەی لقە لاوازەكان.
٥- لە دارە بەردارەكاندا بالانسێك دروست دەكات بۆ بەرەكەی كە بە شێوەیەكی یەكسان بەسەر دارەكەدا دابەش دەبن.
٦- یارمەتی دەدات لە تەشەنەنەكردنی نەخۆشی و ئافاتەكان بە لابردنی بەشە توشبووەكان.
٧- باشكردنی بەری دارە بەردارەكان لە رووی جۆر و قەبارەوە. ٨- زیادكردنی هەواو گۆڕكی لە ناوە دەرەكەدا و رێگری كردن لە دروست بوونی رادەی شێی زیادە.
چەند خالێك پێویستە رەچاو بكرێت لە كاتی هەلپاچیندا.
١- پێویستە كاتێكی گونجاو دیاری بكرێت بۆ هەلپاچین وە دارەكە چوبێتە قۆناغی متبونەوە.
٢- پێوسیتە ئامێرو كەلوپەلی هەلپاچین یتژ و تەواو پاك بن تعقیم كرابێتن.
٣- پێویستە هەڵپاچینەكە لە سەروو گۆپكەكانەوە بێت بە گۆشەی ٤٥پلە.
٤- پاش كرداری هەڵپاچین پێویستە ئەو لق و پۆپانەی كە نەخۆشن یان یان نیشانەی نەخۆشیان لەسەرە دوور بخرێتەوەو لە دووری باخەكە بسوتێنرێت تا دووبارە نە گوازرێتەوە بۆ دارەكانی تر.
٥- ئەو دارانەی كە نیشانەی نەخۆشیان پێوە دیارە پاش كرداری هەلپاچین پێویستە ئامێرو كەل و پەلی هەلپاچین پاك بكرێنەوە (تعقیم) بكرێن بۆ ئەوەی هەمان نەخۆشی نەگوازینەوە بۆ دارەكانی تر.