د. رێبوار بابەكەیی بەرپرسی لقی 10ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە رێگەی زاری كرمانجی پەیامێكی بڵاو كردووەتەوە و داوا لە هاووڵاتییان دەكات ئەمڕۆ و سبەی سەردانی بنكەكانی كۆمسیۆن بكەن بۆ دڵنیا بوون لە نەبوونی كێشە لە ناوەكانیان.
بەرپرسی لقی 10 لە پەیامەكەیدا دەڵێت” هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان، لە دۆخێكی هەستیار بەڕێوە دەچێت، بە تایبەتی پیلانەكانی دوژمنكارانەی ناحەزانی پارتیمان و كیانی سیاسی هەرێمی كوردستان بەردەوامن، بۆیە داوا لە هەموو هاووڵاتییانی كوردستان و سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەكەم، سەردانی بنكەكانی كۆمسیۆن بكەن بۆ وەرگرتنی كارتی دەنگدانەكانیان و دڵنیا بوونەوە لەوەی هیچ كێشەیەك لە كارت و پەنجەمۆریان نەبێت”.
زیاتر روونیكردووەتەوە ” بەشداری كردن لە هەڵبژاردنی داهاتوو، ئەركێكی نیشتمان، نەتەوەیی و ئەخلاقیی و ئاینیشە، بۆیە گرنگە بە بەشدار بوونمان لە هەڵبژاردنەكان جگە لەوەی ئەركەكانمان جێبەجێ دەكەین لە هەمانكاتیشدا وڵامێكی تووندی ناحەزان و دوژمنانی كیانی سیاسی هەرێمی كوردستان بدەینەوە و وەك هەمیشە پێشەنگ بین لە پاراستنی شكۆی نەتەوەیی”.