فەخرەدین سرێشمەیی
ڕاستە دەبوو ئیستا مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، موحتاجی دەستی بێگانە نەبن نەك راستەوخۆ مووچەیان بچێتە سەر بەغدا، گرنگ بوو هەموو حزبەكان هاوكارو پاڵپشتی حكومەتەكەی خۆیان بن را نەكەن بۆ لای نەیاران، بەڵام ئەوانە شتی بچوكن و سەرۆكی حكومەتیش خەونی گەورەتری هەیە.
ئاشكرایە سەرۆكی حكومەت توانی بگاتە ئاستێك بە شایستەیی، زۆر شتی چاك كردو هەوڵیدا دزو مافیاگەری زۆر خەڵكی دەست ڕۆیشت دەسەڵاتیان كەم بكاتەوە، ئێستا خەونی براگەورە ئەوەیە هەلی زیاتری پێ بدرێت، ئێستا ئامانجە گەورەكە ئەوەیە كە هەرێم و قەوارەكەی بپارێزێ لەدەستی دوژمنان كە كەمترین زیانی پێبگەینن.
گرنگ نییە لەئیستادا سەرانی عێراق بێ منەتانە و تاكلایانە دەیانەوێت حكومی عێراق بكەن و حساب بۆ كورد و سونە نەكەن، گرنگ نییە حساب بۆئیمە ناكەین بەڵام ئەو ڕاستیە تاڵەدەزانن هەر مەترسیەك بۆ سەرهەرێم هەڵوەشانەوەی لەپێشدا هیچ شتێك نامێنێ بەناو عێراق، سەردانەكەی ئەم دواییە بۆ ئەمریكا ئەمە تەنها سەرەتایەك دەبێت و بۆ كاروانێكی بەنرخ.
ئەوەی پێویستە لەسەرهەر تاكێكی كورد پشتگیریكردنی زیاتری ڕێزدار مەسرور بارزانییە، گرنگە هەموان تەركیزمان لای ئەم ساتە مێژوییەبێت كە تیداین، هیچ گوێ مەدەنە ئەو ئاهەنگانە گێڕایان بۆ مووچە گرنگ نییە كێ لەبەر كامێرابوو، مێژوو ڕەحم بەهیچ كەسێك ناكات، هەموو چركەیە بڕوات مەرگی دوڵەتی تایفی و مەزهەبی دەبینن با ئەم پۆستە بمێنێ تۆماربكە بۆ مێژوو، لە لەسیاسەت بەس ئامانجت ئەوەبێت ٪١٠٠ خۆت ماندوو بكە دڵنیابە سەركەوتن خۆی دێت.
لە ئێستاوە تۆ بوویتە ئاسۆی گەش بۆ هەزاران تاكی كورد كە خەونیان گەیشتنە بە ئامانجی گەورە، ئەم قۆناغە سەختەش تێدەپەڕێ و ئاسۆ ڕوونە هەموو شتێك بەدڵی ئیمە دەبێ، ڕاستە لەم قۆناغە گەلی كوردستان ژیانی زۆر خراپە بەڵام بۆ سەربەخۆی و ئازادی قوربانی دانی دەوێت، دڵنیابن ئەو خەبات و قوربانی دانەی سەدان ساڵە بەفیڕۆ ناچێ .