زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری ئاوی سۆران دەڵێت، وەك ئاسانكارییەك بۆ هاووڵاتییان بەبڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار 15% داشكان بۆ قەرزی ئاوی هاووڵاتییان كرا، لە ئێستاشدا سبەی كۆتا ڕۆژە ئەوانەی قەرزیان لەسەرە دەتوانن ئەم دەرفەتە لەدەست نەدەن.
ئەندازیار تەحسین سەعدوڵڵا، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت : ” لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران زیاتر لە 93 هاوبەشی ئاو پێوەریان بەستووە، لە قەزاكانی دەوروبەریش دەستی پێكردووە، ئەمەش لە بەرژەوەندی گشتییەوەیە، هیوادارین سەرجەم هاوبەشانی ئاو پابەندبن بە دانانی پێوەری ئاو، لە پێناو بە فیڕۆ نەچوونی ئاو، هەروەها دوچاری سزا نەبنەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو: ” وەك ئاسانكارییەك بۆ هاووڵاتییان بەبڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار 15% داشكان بۆ قەرزی ئاوی هاووڵاتییان كرا، لە ئێستاشدا سبەی كۆتا ڕۆژە ئەوانەی قەرزیان لەسەرە دەتوانن ئەم دەرفەتە لەدەست نەدەن و سەردانمان بكەن بۆ گەڕاندەنەوەی قەرزەكەیان.