میسال ئالووسی سیاسەتمەداری دیاری عێراق ” سەركەوتنەكانی مەسرور بارزانی لە ئەمریكا لەبەرژەوەندی هەموو عێراقە”.
هەندێك لە سیاسییەكانی عێراق سەردانەكەی مەسرور بارزانی بۆ ئەمریكا بە سەركەوتنی گەورە بۆ هەموو عێراق لە قەڵەم دەدەن.
میسال ئالووسی میسال ئالووسی سەرۆكی حزبی ئوممەی لەمبارەوە نووسیویەتی ” رۆژێك دادێ هەمووان بۆیان دەردەكەوێ سەركەوتنی مەسرور بارزانی لەو گەشتەیدا، بۆ دوورخستنەوەی شەڕ بووە”.
میسال ئالووسی سیاسەتمەداری دیاری عێراق لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) لە پاڵ بڵاو كردنەوەی وێنەیەكی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵی نووسیویەتی “بۆ ئەوەی هەموو ئەو كەسانەی قسە فڕێ دەدەن، لەپێناو عێراقدا فێر بن.. رۆژێك دادێ گەل بە كورد و عەرەبییەوە بۆیان دەردەكەوێ سەركەوتنی مەسرور بارزانی لە گەشتەكەیدا و ئەو هەوڵانەی لە واشنتن دای، بۆ پاراستنی ژیانی هەمووان و دوورخستنەوەی شەڕ لە ئاشتی و جیاكردنەوەی سەركەوتن لە شكست بوو.”