زاری كرمانجی-سۆران:
گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی، ئامادەکاریەکان بەشێوەی فەرمیی دەستی پێکرد بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پێویستە ئەو حیزبانەی بەشداری لە ھەڵبژاردنیش دەکەن کۆنگرەی خۆیان بەستبێت، دەشڵێت، تا ئێستا زیاتر لە ١٠٩ھەزار کەس خۆی تۆمارکردووە لەپرۆسەی بایۆمەتری و نزیکەی ١١ھەزار کارتی نوێش دابەشکراون.
گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ، جومانە غەلای، گوتی: کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەم تا ئەمڕۆ ١٠ھەزار و ٨١٠کارتی دەنگدان لە ھەرێمی کوردستان دابەشکراون، لە ھەولێر ٨٠٦کارت ولە دھۆک ٢ھەزار و٨٣٠کارت و لەسلێمانی ٧ھەزار و١٦٦کارتی دەنگدان .
جومانە غەلای گوتیشی، لە سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵ تاوەکو ٥ی ئادار ئەو کەسانەی لەپرۆسەی بایۆمەتری خۆی تۆمارکردووە ژمارەیان گەیشتۆتە ١٠٩ھەزارو ١٨کەس لەھەولێر ٥٤ھەزارو ١٩٩کەس ولە دھۆک ٢٤ھەزار و٣٤٧کەس ولەسلێمانی ٣٠ھەزار و٤٧٢کەس خۆی تۆمارکردووە.
غەلای ڕوونیشی کردەوە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لیژنەیەکی پێکھێنان بۆ ئیدارەدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی سەرۆکی ئیدارەی کۆمسیۆن عەباس فەرحان حەسەن و ژمارەیەک راھێنەر وکارمەندی جیاجیا کە ئەو لیژنەیە سەرپەرشتی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات، کاری ئەو لیژنەیە بڕیارەکان جێ بەجێ دەکات و رێکارەکان وپلانی تەکنیکی کۆمسیۆن جێ بەجێدەکەن وچاودێری لیژنەکانیش دەکەن کە بۆ ھەڵبژاردنەکان پێکدێن.
وتیشی، ئەو حیزبانەی تۆمار کراون بەشداری دەکەن پێویستە کۆنگرەی خۆیان بەستبێت بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی حیزبەکەی، بۆ ئەوەی بتوانی بەشداری بکات، چونکە لەپەیڕەوی ناوخۆیان باس دەکرێت بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردن، بۆیە پێویستە حیزبەکان کۆنگرەی خۆیان بەستبێت بۆ ئەوەی بتوانن بەشداربن.