مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە یەكێك لە مۆزەخانەكانی ئەمەریكا، ئەو كلینێكسەی كە گرێبەستی نێوان مێسی و بەرشلۆنەی لەسەر نووسرابوو، لە زیادكردنی ئاشكرا فرۆشرا.

لە ڕێستۆرانتێكی بچووكی شاری بەرشلۆنە، گەورەترین گرێبەستی مێژوویی تۆپی پێی لەسەر پارچە كلینێكسێك دەنووسرێتەوە، ئەو گرێبەستەش لە نێوان مێسی و یانەی بەرشلۆنە دەبێت.
مێسی تەمەن 13 ساڵان و باوكی، لە ڕێستۆرانتێكی شاری بەرشلۆنە لەگەڵ خوان گاسپارتی سەرۆكی بەرشلۆنە كۆ دەبنەوە و ڕێك دەكەون مێسی یاری بۆ بەرشلۆنە بكات و لە بەرامبەردا یانە كەتەلۆنییەكە تێچووی چارەسەرە پزیشكییەكانی مێسی لە ئەستۆ بگرێت، كە ئەو كات بە دەست ئێسكە نەرمە و گەشەی باڵاوە دەیناڵاند، لە كۆبوونەوەكەدا لەبەر ئەوەی پەڕاوی گرێبەستیان دەست ناكەوێت، ناچار لەسەر پارچە كلینێكسێك گرێبەستەكە دەنووسنەوە.
هەمان ئەو كلینێكسە دوای چەندین ساڵ، لە زیادكردنێكی ئاشكرا لە مۆزەخانەیەكی نیویۆرك بە 635 هەزار دۆلار فرۆشرا.