زاری كرمانجی-سۆران
پزشكێك دەڵێت ” سەرئێشەی بەیانیان زۆرجار دەبێتە هۆكارێك بۆ دەستپێكێكی خراپ بەڵام واهەست مەكە تەنها تۆ وایت، بەڵكو بەشێكی زۆر لە خەڵكی ڕووبەڕوی ئەو دۆخە دەبنەوە و ئەمەش چەند هۆكارێكی هەیە.
دكتۆر ئامیت ساچدێڤ كە پڕۆفیسۆری یاریدەدەرە لە زانكۆی میشیگێن باس لەوە دەكات كەچەندین هۆكاری جیاواز هەیە بۆ دروستبوونی سەرئێشە لە بەیانیاندا، هەندێك جار دەكرێت ڕووبدەن بەبێ ئەوەی دووبارە ببنەوە و هەندێك جار وانابن، بەشێوەیەكی گشتی هۆكارەكانی سەرئێشەی بەیانیان لەمانەدا خۆیان دەبیننەوە:
یەكەم: ئینزۆمینیا (كەم خەوی).
دووەم: دۆخی سلیپ ئەپنییا ( ئەم دۆخە وستانی كرداری هەناسەدانە لە كاتی خەودا و خەبەربوونەوەیە كە هۆكارەكەی كەمی ئۆكسجینەوە و دەبێتە سەرئێشە)
سێیەم: میگرەینس ( ئەم دۆخەش جۆرێكی دیكەیە كە توشی مرۆڤ دەبێت و وای لێ دەكات لای چەپی سەری توشی ئازار ببێت، بەهۆی دڵەڕاوكێ و كەم خەوی و شێوازی خۆراكەوە زۆر جار ڕوودەدات).
چوارەم: زۆر خواردنەوەی كافاینەكان وەك قاوە لە ڕۆژی پێشتردا، كە دەبنە هۆكار بۆ ئەوەی خوێن زۆر بنێرن بۆ مێشك.
پێنجەم: بەشێك لە سەرئێشەی بەیانیان پەیوەدنی بە خواردنەوە كهوللیەكانوە هەیە لە شەوی پێشوودا كە بەیانیان توشی سەرئێشەت دەكەن.
شەشەم: لە هەندێك دۆخیشدا دەكرێت پەیوەندی بە شتی جیاواز لەمانەوە هەبێت، بۆیە پێویستە لەو دۆخانەدا سەردانی پزیشك بكرێت.
س: دكتۆری سەر هێڵ