محەممەد مەحموود – سۆران :
لە ئاگاداری نامەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ زاری کرمانجی نێردراوە، زانکۆی سۆران ئاگادار هاووڵاتییان دەکاتەوە ، بۆ یادەکانی ئادارو نەورۆز، کەمپەسی بەنی باپشتیان کراوە دەبێت لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی تاکو ٦ ی ئێوارە.
دەقی ئاگاداریەکەی زانکۆی سۆران ” زانکۆی سۆران دانیشتوانی خۆشەویستی دەڤەری سۆران ئاگادار دەکاتەوە، کە لە ئێستادا تا کۆتایی هاتنی بۆنەکانی ئادار و نەورۆز، هەروەک ساڵانی ڕابردوو، کەمپەسی بەنی باپشتیان بە ڕووی سەیرانکەران و گەشتیاراندا کراوە دەبێت. هاوشاریان و هاوڵاتیانی خۆشەویست دەتوانن ڕۆژانە لە کاتژمێر ١٠ـی سەرلەبەیانی تا ٦ـی ئێوارە کاتەکانیان لەوێ بە سەر ببەن. هاوکات، زانکۆی سۆران داوا لە سەردانکەران دەکات بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ژینگەدا بکەن و دوور بن لە فڕێدانی پاشماوەکان.