محەممەد مەحموود- سۆران :
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران ئامادەکاری کردووە بۆ ئەوەی کارەبای چەند قوتابخانەیەک بکرێتە سیستەمی وزەی خۆر ، وەزیری پەروەردەش ئاماری ئەو قوتابخانەی راگەیاند کە لە کابینەی نۆیەم کارەبایان بۆتە وزەی خۆر.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ” لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان (٦٠) قوتابخانە کارەبای بە سیستمی وزەی خۆر بۆ دابینکراوە، کە ٣٣ قوتابخانەیان لە سەر بودجەی ڕێکخراوی یونسێف بووە”.
وەزیری پەروەردە گوتیشی ” وەزارەتی پەروەردە پلانی داناوە بۆ ئەوەی ٧٢ قوتابخانەی دیکەش دابینکردنی کارەبای بکرێتە ووزەی خۆر لە سەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان”.
ئالان حەمە سەعید ، ئاماژەی بەوەشکرد ” لەسەربودجەی ڕێکخراوی یونسیف لەئەمساڵدا( ٣٥ )قوتابخانەی دیکەش دابینکردنی کارەبای دەکرێتە ووزەی خۆر.
لای خۆیشەوە ئاکارا الیشا کیۆ، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” ئامادەکاریمان کردووە بۆ ئەوەی ئەمساڵ کارەبای ژمارەیەک قوتابخانە لە ئیدارەی سۆران بکرێنە سیستەمی وزەی خۆر، بۆ ئەمەش گوژمەی ٢٥٠ ملیۆن دینار بۆ بەستنی ئەو سیستەمە بۆ ژمارەیەک قوتابخانە ئامادەکراوە.