زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەرانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەڵێت: ” هاوكاری نەكردنی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق و ڕێكخراوە تێودەوڵەتییەكان، هۆكارن بۆ نەگەڕانەوەی پەنابەرانی كورد لە وڵاتی ئێران بۆ هەرێمی كوردستان.
عەباس ئەمیر، بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەرانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند، بەپێی پێشبینیەكانمان نزیكەی 1500 خێزانی ئاوارەو پەنابەری باشووری كوردستان لە وڵاتی ئێران ماوەن و نەگەڕاونەتەوە، هۆكارەكەشی ئەوەیە جگەلە حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كەس هاوكارنییە بۆ گەڕانەوەیان، واتە ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێڕاق هیچ هاوكارنین بۆ ئەوەی ئاسانكاری بكەن بۆ گەڕانەوەی ئەم ئاوارەو پەنابەرانە لە وڵاتی ئێران”.
گووتیشی: ” گرفتێكی دیكەی بەردەم نەگەڕانەوەی پەنابەرانمان، نەبوونی شوێنی نیشتەجێبوون و بژێوی ژیانیانە، بەمەش ئەمساڵ تەنها 2 خێزان بە دەروازەی حاجی ئۆمەران گەڕاوەنەتەوە.