زارى کرمانجى-ڕواندز:
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ى ئادارى 2024، لە بەنکەکان دەستکرا بە دابەشکردنى مووچەى لیوا هاوبەشەکانى سەر بە وەزارەتى پێشمەرگە.
هۆشمەند رەسول، بەڕێوەبەرى بەنکى ڕواندز بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند: ” ئەمڕۆ مووچەى مانگى 2ى 2024 ى لیوا هاوبەشەکانى سەر بە وەزارەتى پێشمەرگە دابەش دەکەین، ئێمە لە بەنکى ڕواندز سیستەمێکمان داناوە، لە ماوەى یەک رۆژ تەواوى مووچەکە دابەش دەکەین، ئەو پێشمەرگانەى لە دەوامن، ئەگەر بتوانن ئامادە بن، ئەوانیش مووچەیان پێ دەدرێت”.
گووتیشى ” لەو مانگە لاى ئێمە زیاتر لە 300 پێشمەرگەى لیوا هاوبەشەکان مووچە وەردەگرن”.