زاری كرمانجی-مێرگەسۆر:
بەرپرسی بنكەی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن لە قەزای مێرگەسۆر، دەڵێت: ڕۆژانە زیاترە لە 300 هاووڵاتیی بۆ وەرگرتنی پەنجەمۆر و نوێكردنەوەی كارتەكانیان سەردانمان دەكەن. دەشڵێ: ئەوانەی كێشەی پەنجەمۆریان هەیە، ڕۆژێ هەڵبژاردن لە هەر محەتەیەك 20 تا 25 هاووڵاتیی دەتوانن دەنگ بدەن.
سەروان مێرگەسۆری، بەرپرسی بنكەی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن لە قەزای مێرگەسۆر، بۆ زاری كرمانجی گوتی: ڕۆژانە زیاتر لە 300 هاووڵاتیی بۆ وەرگرتنی پەنجەمۆر و نوێكردنەوەی كارتەكانیان سەردانمان دەكەن، ئێستاش ڕێژەیەكی زۆر لە كارتەكان گەڕاونەتەوە و لە ماوەیەكی نزیكدا دەست بە دابەشكردنی كارتەكان دەكەین، هەر هاووڵاتییەك خۆی تۆمار كردبێت و كارتەكەی وەرنەگرتبێتەوە دەتوانێت سەردانمان بكات بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكەی، بۆ ئەوەی لە ڕۆژی دەنگدان بێبەش نەبێت لە دەنگدان.
بەرپرسی بنكەی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن لە قەزای مێرگەسۆر، گوتیشی: زۆرێك لە هاووڵاتییانی سنوورەكە كێشەی پەنجەمۆریان هەیە، بەتایبەتی ئەوانەی بە تەمەنن، بۆ ئەوەش دەبێت جارێكی دیكە پەنجەمۆریان لێ وەربگیرێتەوە، چونكە كارتەكانی دەنگدانیان پەنجەمۆریان تێدا نییە.
سەروان مێرگەسۆری، بەرپرسی بنكەی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن لە قەزای مێرگەسۆر، زیاتر دەڵێ: ئەگەر هاووڵاتییەك پەنجەمۆری نەخوێنێتەوە، لە رۆژی دەنگدان لە هەر محەتەیەك 20 تا 25 هاووڵاتیی لەو شَوەیە دەتوانن دەنگ بدەن، بۆیە هەوڵدەدەین ئەو رێژەیە كەم بكەینەوە، بۆ ئەوەی هاووڵاتییان بتوانن دەنگی خۆیان بدەن.