رێکخەری راسپارە نێودەوڵەتییەکان، رایگەیاند، هەرێمی کوردستان پشکی شێری بەرکەوتووە، لە هەبوونی ئاوارە، ئێستاش زیاتر لە 900 هەزار ئاوارەی هەیە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا، دیندار زێباری، رێکخەری راسپارە نێودەوڵەتییەکان، رایگەیاند، هەرێمی کوردستان داتایەکی باشی لەبەر دەستە بۆ ئەوەی کە حکوومەتی هەرێم بەپێی ئەو پڕەنسیپە نێودەوڵەتییانە لە شەڕی بەرەنگار بوونەوەی داعش و دوای داعشیش، ئێمە هەوڵی جددیمان هەبووە بۆ پاراستنی پێکهاتەکان لەناو خودی پێکهاتەکان بەتایبەت ئافرەت و منداڵ.
بەگوتەی زێباری: “ژمارەیەکی زۆر لە هێزی پێشمەرگەی ئێمە شەهید و بریندار بوون، لەو ناوچانەی کە پێکهاتەی ئایینی و نەتەوەیی تێدایە هێزکانمان قوربانەییەکی زۆریانداوە”.
دیندار زێباری دەشڵێت: “لە داڵدەدانی ئاوارەکان و پەنابەران لە ساڵانی رابردوو، بەپێی ئەو پرەنسیپانە هەرێمی کوردستان پشکی شێری بەرکەووتوە، زیاتر لە دوو ملیۆن ئاوارە و پەنابەری هەبووە. ئێستاش زیاتر لە 900 هەزار ئاوارە ماون لە هەرێمی کوردستان.
دیندار زێباری راشیگەیاند، پێش ماوەیەک جێگری سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە و لەگەڵ مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، باسی هەندێک پڕۆسە کراوە کە گرنگن یەکێکش لەوانە پاراستنی منداڵ و خێزان لە پڕۆسەی ململانێی چەکداریدا.